18.02.2012

ئەمڕۆ سەر لە بەیانی شاندی میوان بە یاوەری هەردوو بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای سابات سەردانی گەنجینەو بارەگای سەرەکی کۆمپانیایان کرد.

 سەرەتا شاندەکە سەردانی گەنجینەی ساباتیان کردوو لە لایەن لێپرسراو و جێگری لێپرسراوو و کارمەندانی گەنجینەوە پێشوازیان لێکرا و باسی چۆنیەتی ئیشوکاریان بۆ کرا لە گەنجینە و بەشەکانی گەنجینە بەسەر کرایەوە پاشان شاندەکە گەشتنە بارەگای سەرەکی کۆمپانیاو لە لایەن کارمەندانی کۆمپانیا پێشوازیان لێکراو بە پێی پلانێکی پێشوەختە کە ئامادە کرابوو شاندەکە لە کۆبوونەوەیەکی گشتییدا لەگەڵ هەندێک لە موشتەریەکانی سابات کۆبوونەوەیەکیان بۆ ڕێک خرا کە سەرەتا لە لایەن حسن حاجی بکر لە جیاتی خۆیان و سەرجەم موشتەریەکانی سابات بەخێرهاتنی میوانەکان کراو مەبەستی سەرەکی سەردانەکە بۆ ئامادەبووان ڕوون کرایەوە پاشان پێر موبێرگ بە درێژی و تێر و تەسەلی لە بارەی چۆنیەتی ئیش و کاری خۆیانەوە دوا و دوای ئەوەش دەرگای پرسیار کردن بۆ موشتەریەکان کرایەوە و لە لایەن پیر ەوە وەڵام درانەوە.

پاشان بە پێی بەرنامەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە نێوان بەڕێوەبەرانی فریتێکس و سابات کرا کە بەدوور و درێژی ئیشوکاری چەند ساڵی رابووردوو لە لایەن بەڕێوەبەری ئەوروپای ساباتەوە شی کرایەوە و لەلایەن ئامادەبووانەوە هەڵسەنگێندرا و پاشان باسی چۆنیەتی فراوانبوون و خۆئامادەکردن کرا بۆ داهاتوو.

پاشان خوانێک بۆ میوانەکان ئامادە کرا لە ئوتێل دیڤان لەسەر شەرەفی میوانەکان لەلایەن بەڕێوەبەری ساباتەوە و دوای حوانەوەیەکی کەم بە پێی بەرنامەی ئامادەکراو بۆ دوای نیوەڕۆ شاندەکە بە یاوەری بەڕێوەبەری ئەوروپای سابات سەردانی بازاڕی لەنگەی هەولێریان کرد.

شایەنی باسە وا بڕیارە سبەی یەکشەممە شاندی فریتێکس بە یاوەری هەردوو بەڕێوەبەرانی سابات بگەنە شاری سلێمانی.

بگەڕێرەوە