11.11.2012

کۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیاکانی سابات ده‌گاته‌ دوبه‌ی.

وا بڕیاره‌ له‌مسه‌ردانه‌یدا کۆمپانیایه‌کی نوێ له‌ دوبای دابمه‌زرێنێت به‌ هه‌مان ناوی سابات .

شایانی باسه‌ کۆمپانیای سابات ساڵی 2006 له‌ لایه‌ن (حسنی حاجی بکر و مه‌ریوانی حاجی بکر) له‌ کوردستان دامه‌زراوه‌، و دوای گه‌شه‌کردنێکی خێرا له‌ ساڵی 2008 کۆمپانیایه‌کی تریان به‌ هه‌مان ناوی سابات له‌ تورکیا دامه‌زراند، له‌مساڵیشدا کۆمپانیایه‌ک به‌ هه‌مان ناو له‌ دوبه‌ی داده‌مه‌زرێنن، که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ ووڵاتی ئیسپانیا بڕیاریان له‌سه‌ردابوو، هه‌روه‌ها له‌به‌رنامه‌دایه‌ له‌ داهاتوودا کۆمپانیایه‌کی دیکه‌ له‌ ئه‌مریکا دابمه‌زرێنن.

بگەڕێرەوە