بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سابات سەردانی کونسڵخانەی ئێراقی کرد لە قاهیرە
09.02.2012
دوێنێ چوارشەمە 8/2/2012 (حسن حاجی بکر) بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سابات بە سەردانێک گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر
ئەمرۆ پێنجشەممە ٩/٢/٢٠١٢ کاتژمێر ١٢ نیوەرۆ گەیشتە باڵەخانەی کونسڵخانەی گشتی ئێراق لە میسر لەوێ چاوی کەوت بە بەڕێزان (د. عسام البرام) کونسڵی گشتی عێراق لە قاهیرەو (عبدالرحیم حمدان الشویلی) موستەشاری ڕاگەیاندنی قونسڵخانەی ئێراق لە میسر دوای بەخێرهێنان و هەواڵ پرسینی دەنگ و باسی هەرێمی کوردستان بەڕێز بەڕێوەبەری کۆمپانیا مەبەستی سەردانەکەی بۆ میسر بۆڕوون کردنەوە کە دەیەوێت ئامادەکاری بکات بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی وەبەرهێنان لە میسر ئەوانیش خۆشحاڵی خۆیان پیشانداو ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هەموو هاوکاریەک و بەڕێز قونسڵ وای بەباش زانی کە سەردانی بەڕێز مولحەقی بازرگانیش بکەین بۆ زیاتر هاوکاری کردن.
لە هەمان کاتدا لە ڕێگەی بەڕێز قونسلەوە کاتمان بۆ دیاری کرا کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سەردانی مولحەقی بازرگانی ئێراقی بکەین بۆ زیاتر ئامادەکاری و دیراسەکردن.
شایەنی باسە وابڕیارە سبەینێ هەینی (مەریوان حاجی بکر) بەڕێوەبەری ئەوروپای کۆمپانیا بگاتە قاهیرە و یەک شەممەی داهاتوو بەشداری کۆبوونەوەکان بکات لەگەڵ مولحەقی بازرگانی.