سابات جەژنی ١ ی ئایار جەژنی کرێکاران پیرۆز دەکات
01.05.2012
بە بۆنەی جەژنی کرێکارانی جیهانەوە کۆمپانیای سابات جەژنە پیرۆزە لە گشت کرێکارانی جیهان و کوردستان دەکات و هیوای خۆشگوزەرانی بۆ گشت کرێکار و زەحمەتکێشێک دەکات .
هەر بەو بۆنەیەوە لە ڕێو ڕەسمێکدا کە لە نووسینگەی سەرەکی کۆمپانیا ڕێکخرا لە لایەن بەڕێوەبەری کۆمپانیاوە پیرۆزبایی گەرم پێشکەش ئامادەبووان کراو دیاری بەسەر گشت کارمەنداندا پێشکەش کرا.
لە هەمان کاتدا دیاریەکی تایبەت لە لایەن کۆمپانیاوە بەخشرایە بەڕێز (سەلاح محمد امین) بە بۆنەی بەردەوامبوونی لە کار کردن لە کۆمپانیا بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵ ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک و پێزانینێک بۆ ئەو ماندووبوونەی کە لە کۆمپانیادا بینیویەتی.
هەروەها لە کۆتاییدا زۆر سووپاسی کارمەندان کرا بۆ ئەو ماندووبوونەو دڵسۆزیەی هەیانە لە پێشخستنوو بەرەو پێشبردنی کۆمپانیادا.