هاریکاری
کۆمپانیا هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە بڕیاری داوە کە بڕێکی دیاریکراو لە داهاتی خۆی بخاتە سندوقێکی هاوکاریەوە. ئەمەش بۆ مەبەستی کاری خێرخوازی بەکاردەهێنرێت، وەک هاریکاریی نەخۆش (بەتایبەتی نەخۆشی شێرپەنجە)، خەڵکانی کەم دەرامەت، هاریکاری گەنجان بۆ هاوسەرگیری، قوتابی کەم دەرامەت. سەرەڕای ئەمانەش کۆمپانیا هەمیشە هاریکاری کەسانی لێقەوماوی کارەساتە سروشتیەکان کردووە، هەروەک هایتی، پاکستان، ناوچەی وان و ئاوارەکانی سوریا ...هتد. هەر لە سایەی ئەم سندووقەدا کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکەی گەورەی بە ئەنجام گەیاندووە، وەک دروستکردنی قوتابخانەی سەرەتایی و نوێژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکی بۆ کۆمەڵێک گوندی کوردستان و هاریکاری چەند خێزانێکی گوندنشین بە دامەزراندنی خانەی خۆری بۆ بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبا. لە پاڵ ئەمانەشدا هاریکاری خێزانی زۆر بێدەرامەت و بێ جێگەوڕێ بە درووستکردنی خانووی نیشتەجێبوون.
خەڵکانی بێدەرامەت چۆن دەتوانن سوودمەندبن؟
تکایە، گەر دەزانیت یەکێک هاریکاری پێویستە یاخود خۆت، پەیوەندی بکە بە لێپرسراوانی کۆمپانیا لە کوردستان بۆ دیاری کردنی کاتی سەردان. پاش گوێگرتن لە زانیاریەکان، کۆمپانیا بڕیاری خۆی دەدات بە پێدانی هاوکاریکردنی ماددی