10.01.2012

خەڵاتکردنی کارمەندان بە بۆنەی سەری ساڵی ٢٠١١ و لەهەمان کاتدا بۆ پێزانینی ئەرک و ماندوو بوونیانە لە ساڵەکەدا.

ئەمساڵیش وەکو ساڵانی ڕابوردوو سابات بۆ بەرزنرخاندنی کاری کارمەندانی خەڵاتی پێشکەش کرد بەسەر کۆی کارمەنداندا. ئەمیش بۆ ڕێزلێنان و پێزانینی کاری دڵسۆزانەیانە بۆ  کۆمپانیا. بەڕێوەبەری کۆمپانیا لە هەولێر هەستا بە دابەشکردنی خەڵاتەکان لە ڕێوڕەسمێکدا کە هەموو کارمەندان بەشداربوون. خەڵاتەکان خۆی لە بڕێ پارەدا، بە ڕێژەی جیاواز، گرتبۆوە کە پێشکەش کرابەیەک بە یەکی کارمەندان.

شایەنی باسە کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیا(‌حەسەنی حاجی بەکر) ژمێریاری کۆمپانیا لە هەولێر (لێدووان عبدللە)وەک ڕێزێک بۆ ئەو هیلاکی و ماندووبوونەی لە درووست کردنی چەند بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری بۆ زیاتر ئاسانکاری لە ئیش و کار دا بە دیاریەکی تایبەت ڕێزی لێنرا و بە تایبەتی دەستخۆشی لێ کرا.

شایەنی باسە ئەو ڕێوڕەسمە لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیا لە هەولێر لە ئێوارەی ٢/١/٢٠١٢ بە ئامادەبوونی تێکڕای کارمەندانی کۆمپانیا لە هەولێر بەڕێوەچوو.

بگەڕێرەوە