29.01.2012

بەڕێزان حسن حاجی بکر بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سابات و زورار محمد امین سەرۆکی یەکیەتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان لقی هەولێر سەردانی کونسڵخانەی میسریان کرد لە هەولێر

 لە لایەن بەڕێز عمرو هزاع کونسلی بازرگانی میسری و سلاح ابو شادی گەورە بازرگانێکی میسری پێشوازیان لێکرا و لە دانیشتنەکەدا باس لەسەردانەکەی ڕێزدار بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سابات و بەڕێوەبەری ئەوروپای کۆمپانیا کرا بۆ میسر و چۆنیەتی ئامادەکاری و ڕێکخستنی بوار بۆیان بۆ چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی دیکەی میسر.

لەلایەکی ترەوە باس لە بواری گەشتوگووزاری کرا لە نێوان میسر و کوردستان و جەنابی قونسڵ ڕایگەیاند ئامادەکاری بۆ درووستکردنی پەیوەندیەکی توندو تۆڵ دەکەن لە نێوان میسر و کوردستان لە بواری گەشت و گوزاردا.

بگەڕێرەوە